سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی وەلید خالید خۆشناو دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی بەشداری پرسەی کوڕی خالید خۆشناو، کەسایەتی و گەورە سەرمایەداری شاری ھەولێر و ھەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی ٧ی شوباتی ٢٠٢٥، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو وەلیدی کوڕی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان خالید خۆشناو کرد.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و ھاوخەمی خۆی پێگەیاندن و ھیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات.
هاوکات خالید خۆشناو بە ناوی بنەماڵەکەیانەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ بەشداری و ھاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.





