قایمقامی قوشته‌په بۆ KDP: خانووه‌كان بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تن

هه‌ولێر-KDP.info- قایمقامی قه‌زای قوشته‌په ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌یه بۆ دروستكردنی 180 خانوو و ده‌شڵێ، خانووه‌كان بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تن.
بژار مه‌لا خدر، قایمقامی قه‌زای قوشته‌په، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گرێبه‌ستمان هه‌یه بۆ دروستكردنی پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و پڕۆژه‌كه له 180 خانوو پێكدێت و به سێ قۆناغ خانووەکان به هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌وه ته‌واو ده‌كرێن، دواتر پرۆسە‌ی دابه‌شكردنیان به‌ڕێوه ده‌چێت.
قایمقامی قوشته‌په ده‌شڵێت، لیژنه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین بۆ دابه‌شكردنی خانووه‌كان و له ئێستادا پڕۆژه‌كه چووەته بواری جێبه‌جێكردن و له رێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یەوە خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت دیاری ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بن له‌و پڕۆژه‌یه و ببنه خاوه‌ن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی خۆیان، ئه‌مه‌یش هاوكارییه‌كی زۆر باشه بۆ خه‌ڵكی قه‌زاكه‌مان.
بژار مه‌لا خدر ڕوونی كرده‌وه، له دوای ده‌رچوونی بڕیاری به‌قه‌زابوونی قوشته‌په، چه‌ندین پڕۆژه چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنەوە، له‌وانه‌ش پڕۆژه‌ی دروستكردنی خانوو بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و پڕۆژه‌ی ئاوی قوشته‌په و پڕۆژه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی قوشته‌په و ده‌یان پڕۆژه‌ی دیكه، له داهاتوودا پڕۆژه‌ی دیكه‌ش بۆ قه‌زاكه ئه‌نجام ده‌درێن.
قائید میرۆ




