له KDPیه‌وه زانیاری له‌باره‌ی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای هه‌ینی و شه‌ممه‌وه بزانه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری نمه‌باران له زۆربه‌ی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له ناوچه سنووریه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتیش به‌فر ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه بارانی پچر پچر له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم، له ناوچه شاخاوییه سنووریه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵات ئه‌گه‌ری كه‌مێك به‌فر بارین هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له ناوچه جیاجیاكان هه‌ندێك كات بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێت به تایبه‌ت له به‌شی باشووری هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌شێك له پارێزگای سلێمانی، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاویه‌كان به‌فر بارینمان ده‌بێت و پێشبینیده‌كرێت له پارێزگای سلێمانی و هه‌ندێك له قه‌زا و ناحیه‌كان ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم به‌فر بارین هه‌بێت .
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر: 11 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 8 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 12 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك: 12 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 13 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: 10 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 0 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 10 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: 15 پله‌ی سیلیزی




