"قوتابیان و لاوان یه‌ك ده‌گرنەوە"

هه‌ولێر -KDP.info- سكرتێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ "هه‌ردوو ڕێكخراوی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و قوتابیانی كوردستان یه‌ك ده‌گرنەوە و كۆنگره ئه‌نجام ده‌درێت."
مه‌یسه‌ر نهێلی، سكرتێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "بڕیار له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕێكخراوی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان دراوه، بڕیاره كۆنگره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ش ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره دیاری نه‌كراوه، چونكه ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كان، كه گه‌یشتینه قۆناغی كۆتایی ڕۆژی كۆنگره دیاری ده‌كرێت."
له‌باره‌ی گرینگی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه نهێلی گوتی "پێشتر هه‌ردوو ڕێكخراو له چوارچێوه‌ی یه‌ك ڕێكخراودا كاریان كردووه، له هه‌شتاكانی سەدەی ڕابردوو له چوارچێوه‌ی یه‌ك ڕێكخراو قوتابیان و لاوان یه‌كیان گرتووەته‌وه، به‌ڵام دوای راپه‌ڕین دووباره بوونه‌ته دوو ڕێكخراوی جیا و درێژه‌یان به خه‌باتی مه‌ده‌نی خۆیان داوه."
سكرتێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "دوای پێداچوونه‌وه وا به باش زانرا بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌ردوو ڕێكخراوی یه‌كێتی لاوان و یه‌كێتی قوتابیان یه‌ك بگرن و له چوار چێوه‌ی یه‌ك ڕێكخراودا درێژه به خه‌باتی خۆیان بدەن، له‌باره‌ی قۆناغی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه لێکۆڵینەوە كراوه و بۆچوونی خه‌ڵكی خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زاش وه‌رگیراوه."
هه‌ردوو رێكخراوی قوتابیان و لاوان له 18ی شوباتی 1953 له سه‌ر ڕێنوێنی و پاڵپشتی بارزانی نه‌مر دامه‌زران، به‌درێژایی مێژووی دامه‌زراندنیان هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه خزمه‌تێكی به‌رچاویان پێشكه‌ش به توێژی قوتابیان و لاوان كردوه."
قائید میرۆ




