مەسروور بارزانی پیرۆزبایى له یهكگرتووى ئیسلامیى كوردستان دهكات

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتوو، لە ئەمینداری حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "ئومێدەوارم یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە کار و خەباتیدا بەردەوام بێت، لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان".
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بۆ یەکگرتوو:
بەڕێز سەلاحەدین محەممەد بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بە بۆنەی (٣١)مین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئومێدەوارم یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە کار و خەباتیدا بەردەوام بێت، لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و دەستکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٢/٦




