سەرۆک بارزانی پیرۆزبایى له یهكگرتووى ئیسلامیى كوردستان دهكات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتوو، لە ئەمینداری حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و کاریگەریی یەکگرتووی ئیسلامی و سەرکردایەتییەکەی لە پڕۆسەی سیاسیی کوردستان و عێراق هەیە".
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتوو:
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەبۆنەی سی و یەکەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزبایی لە برای بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەھائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
لەو یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و کاریگەریی یەکگرتووی ئیسلامی و سەرکردایەتییەکەی لە پڕۆسەی سیاسیی کوردستان و عێراق و ھەڵوێستەکانیان لە وێستگە جیاجیاکاندا ھەیە. ھەروەھا جەختیش لە پێویستیی پێکەوەیی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەکان و دەستگرتن بە ھێڵە ستراتیژییەکان و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان دەکەینەوە.
مسعود بارزانی
٦ی شوباتی ٢٠٢٥




