نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له یهكگرتووى ئیسلامیى كوردستان دهكات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتوو، لە ئەمینداری حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "بە ڕێز و پێزانینهوه له كار و ههوڵهكانیان لهپێناو تهبایى و یهكڕیزى و پێكهوهیى و هاریكاریى نێوان لایهنه سیاسییهكان، دهڕوانین".
دەقی پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکگرتوو:
لە یادی (٣١) ساڵەی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و سەرکردایەتی و جەماوەری یەکگرتوو دەکەم، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا بە ڕێز و پێزانینەوە لە ئامادەیی و ڕۆڵی بەڕێز ئەمینداری گشتی و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ژیانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و عێراقدا، ھەروەھا لە کار و ھەوڵەکانیان لەپێناو تەبایی و یەکڕیزی و پێکەوەیی و ھاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان، دەڕوانین.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٢/٦




