٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەوانی بۆ KDP: ئاماده‌كاری دەکەین وه‌جبه‌یه‌كی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسێکی وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، ناوی ١٥٠ ھەزار فەرمانبەری دیکە ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پێدانی ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوی.

سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای گەڕانەوەی ناوی ٢٠٠ ھەزار فەرمانبەر، لە ئێستادا خەریکی ئامادەکارین بۆ ئەوەی وەجبەیەکی دیکەی ناوی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ پێدانی پارچە زەوی ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و دوای پەسەندکردن و گەڕانەوەیان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی پارچە زەوی.

بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی دەشڵێت: ئەو ناوانەی بڕیارە ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێن زیاتر ناوی خانەنشین و فەرمانبەرانی وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندروستی و بەشێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیە و نزیکەی ١٥٠ ھەزار ناو دەبێت.

سەربەست مەولوود ڕوونیشیکردەوە: ئەگەر بۆ حەفتەی داھاتوو لیستێک ئامادەکرا ئەوە ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکەین، ئەگەر پێڕا نەگەیشتن لەدوای حەفتەی دابێ ناوەکان دەنێرین بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار