٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشتر لە ڕێگەی (KDP.info)وە ئەو داواکاریەی ڕۆژنامەنووسانمان بە حکوومەت گەیاند.. گەشبینین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان گوتی، بە فەرمیی داوامان لەسەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە ڕۆژنامەنووسانیش لە وەرگرتنی زەوی سود مەندبن، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت پێدانی زەوی بە ڕۆژنامەنووسان بکەوێتە دوای فەرمانبەران، کە نزیکەی ٢ھەزار ڕۆژنامەنووس لە وەرگرتنی زەوی سودمەند دەبن.

حاکم ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ڕۆژنامەنووس و پارێزەران دوو توێژن ھیچ وەزیفەیەکی حکوومیان نیە و ئێستاش ئێمە چاوەڕێ دەکەین پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران تەواو بێت، گەشبینین بەوەی كە زەوی بە ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیش بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوی فەرمیمان داوەتە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پێشتریش هەر لە ڕێگەی (ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان)ەوە ئەو داواکاریەمان گەیاندووە بە حکوومەت بۆ ئەوەی گرنگی بەو بابەتە بدەن، بۆیە لە ھەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسانیش ھاوشێوەی فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەوی سودمەندبن.

نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسان گوتیشی، "ئێمە گەشبینین دوای تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران زەوی بە ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیش بدرێت، چونکە ئەوکات کارکردن بۆ وەرگرتنی زەوی بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاسانتر دەبێت، چونکە داواکاری فەرمیمان بە حکوومەت گەیاندووە، کە بەلایەنی کەمەوە ٢ھەزار ڕۆژنامەنووس لە وەرگرتنی زەوی سود مەنددەبن، چونکە بەشێکی پێشتر زەویان وەرگرتووە و بەشێکیشی  لەپاڵ کاری رۆژنامەنووسی لە حکوومەتیش دامەزراون، بۆیە ئەوانەی تەنیا پیشەی رۆژنامەنووسیان ھەیە کار دەکەین ئەوان زەوی وەربگرن.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار