سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیى له نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی UN كرد

هەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/2/5 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئهلحهسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاوکاریی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنى سەقامگیریی سیاسی له عێراق كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، پتەوکردنی هاریكاریى نێوان بەغدا و هەولێر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولایان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن به پێویست زانى. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گفتوگۆى لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى په‌له‌كردن له پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان و دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، خرانە به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه، داكۆكى لەسەر بەردەوامیی پشتگیریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا و هاوکاری و هەماهەنگیی بەردەوامى نێوانیان کرایه‌وه.




