٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەشتەكانمان لەگەڵ دیمەشق دەستیپێکردۆتەوە و ڕۆژانەش ٧٢ گەشت ئەنجامدەدرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گوتی، دوای وەستانی گەشتە ئاسمانیەکانمان لەگەڵ دیمەشق جارێکی دیکە گەشتەكانمان دەستیپێکردۆتەوە و ئێستاش ڕۆژانە گەشتمان بۆ سووریا ھەیە و بەگشتیش ڕۆژانە ٧٢ گەشتمان لەگەڵ وڵاتان ھەیە.

ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "دوای ڕاگرتنی گەشتەکانمان لەگەڵ سووریا بەھۆی ئەو ئاڵۆزیانەی لەماوەی ڕابردوو دروست بوون جارێکی دیکە گەشتەکانمان لەگەڵ دیمەشق ئاسایی بوونەتەوە و ئێستا گەشتەکان دەستی پێکردۆتەوە و ڕۆژانە بەگشتی ٧٢ گەشتمان ھەن، ھەفتانەش  حەوت گەشتمان لەگەڵ دیمەش ھەیە و گەشتی ئاسمانیش بەردەوامە.

ئەحمەد ھۆشیار گوتیشی، "جگە لەوەش ڕۆژانە گەشتی ئاسمانی لەگەڵ چەندین وڵات بەردەوامی ھەیە و ڕۆژانە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ٧٢گەشتی ئاسمانی ئەنجامدەدرێن، بۆیە بەردەوام ھەوڵدەدرێت بۆ ئەوەی ژمارەی گەشتەکانمان زیاتر بکەین، چونکە ئامانجی ئێمە ئەوەیە گەشتەکان لەگەڵ وڵاتان زیاتر بکرێن.

 

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار