٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەت گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتی تەندروستی كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی لە هەولێر دەكاتەوە، كە تێیدا نوێترین داهێنان و دەرمان و پێویستییە پزیشكییەكانی تێدا دەخرێتە ڕوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/2/2025، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەولێر گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستیی لەژێر ناوی (داهاتووی تەندروستی ببینە) كردەوە، كە یەكەم جارە پێشانگەی لەو جۆرە دەكرێتەوە.

150 كۆمپانیای ناوخۆ و نێودەوڵەتی لە پێشانگەكەدا بەشدارن و چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا نوێترین داهێنان و دەرمان و پێویستییە پزیشكییەكانی تێدا دەخرێتە ڕوو، هەروەها زیاتر لە هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار