سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی ئێران کرد

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی شوباتی 2025، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە هەولێر کرد.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست."
هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە.




