عه‌لی حوسێن: پارتی حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزاریی سه‌رتاسه‌ریی ده‌وێت

هه‌ڵه‌بجه -KDP.info- عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له هه‌ڵه‌بجه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا ڕایگه‌یاند "به‌ده‌ستهێنانی یه‌كێك له سێ كورسییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، جێگای شانازییه بۆ هه‌موان و گرینگی تایبه‌تی هه‌یه، پارتی ده‌یه‌وێ له سه‌رتاسه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی خزمەت بکات."
عه‌لی حسێن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی (مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه- ڕاپه‌ڕین)ی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی فراوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی و سه‌رپه‌ره‌شتیار و بریكارانی سه‌ر سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه گوتی "به‌ناوی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتییه‌وه، ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی و كادر و به‌رپرس و سه‌رپه‌ره‌شتیاران و بریكاره‌كانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌کەم بۆ ئه‌و دڵسۆزی و وه‌فادارییه‌ی بۆ حزبه‌كه‌یان و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان نواندیان."
عەلی حوسێن گوتیشی "ئێوە ده‌بێ شانازی بەخۆتانەوە بکەن کە پارێزەری دەنگ و سەنگی پارتی بوون لە هەڵەبجە، دەنگی دەنگدەرانی پارتی ئامانەتی ئێوە بووە و بردنەوەی یه‌كێك له كوردسییه‌كانی ئه‌م پارێزگایه بۆ هەموان جێی شانازییە و گرینگە."
عه‌لی حوسێن سه‌باره‌ت به زه‌رووره‌تی سه‌رتاسه‌ری بوونی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاریی حكوومه‌ت له سه‌رتاسه‌ری خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یاسایی هه‌رێم گوتی "پارتی دەیەوێت کابینەی حکوومەتی ئایندە ڕه‌هه‌ندێكی ته‌واو سەرتاسەری هه‌بێت بۆ ئەوەی لە زاخۆوه بۆ هەڵەبجە بەبێ جیاوازی خزمەتی هاووڵاتییان بکات، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش جێگای بایه‌خی زیاتری پارتی و كابینه‌ی داهاتوو ده‌بێت."
سه‌لاح جه‌لال




