په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو

ھەولێر-KDP.info- له نزیكه‌وه چاودێریى دۆخى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو ده‌كه‌م كه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه، مانیان له خواردن گرتووه. چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و شایسته دارایییهكانى هه‌رێمى كوردستان داوایه‌كى ڕه‌وایه و هه‌موومان پشتگیریى لێ ده‌كه‌ین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێمه له سه‌رۆكایه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵێكى زۆرمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى داوه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنى هه‌ردوولا و به هاوكاریى لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان، هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى په‌سه‌ند كرا و ئومێدى چاره‌سه‌رى یهكجاریى پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
په‌یام و داواكاریى مامۆستایان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوى به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتووه، بۆیه داوایان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوى بارى ته‌ندروستییان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن. هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه که هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان




