په‌یامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەبارەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە دەنگدانەكە دەكەین".
دەقی پەیامەكەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
پێشوازى له ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه له ئاماده‌كردن و پهسهندكردنیدا، به‌شدار بوون.
سوپاس و پێزانینى تایبه‌تمان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵسۆزانه و به گیانێكى نیشتمانى، له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به بودجه و مووچه و شایسته دارایییهكانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له شاندى دانوستانكار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق ده‌كه‌ین.
ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه و به خێر و به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئومێده‌وارین ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه و به زووترین كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى یهكجاریى پرسى مووچه و شایسته دارایییهكانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت. دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به دیالۆگ و لێكگه‌یشتن به‌رده‌وام ده‌بین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/2/3




