د.سه‌باح سوبحی: قۆناغێکی نوێ لە نێوان ھەولێر و بەغدا دەستی پێ‌کرد

به‌غدا -KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق پێی وایه، ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی گرینگ بوو له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی عێراق، ده‌شڵێ "له ئاینده‌یه‌كی نزیك ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت."
د.سه‌باح سوبحی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی گرینگ و مێژوویی بوو، چونكه یاسای بودجه هه‌مواركرایه‌وه و قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی كه‌رتی نه‌وت و غاز دەستی پێ‌کرد، ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ چاره‌سەركردنی كێشه‌كان، ڕاسته چاره‌سه‌ره‌كان كاتین، به‌ڵام له‌مه‌ودوا گرینگی به یاسای نه‌وت و غاز دەدرێت و به فه‌رمیی ده‌ست به هه‌نارده‌كردنەوەی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێتەوە."
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز گوتی "دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یاساكه له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی، پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنەوەی نه‌وت ده‌ست پێده‌كاتەوە، ئه‌ركه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستكردنی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتە بە كۆمپانیای سۆمۆ."
د.سه‌باح سوبحی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "نرخی ده‌رهێنانی نه‌وت لەنێو هەمواری یاسای بودجەی گشتی عێراق بە 16 دۆلار دیاری كراوه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 60 ڕۆژه، چونكه له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌سته‌یه‌كی ڕاوێژكاری نرخی تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وت دیاری ده‌كات، پێشبینی ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌ست به هه‌نارده‌كردنەوەی نه‌وتی هه‌رێم بكرێتەوە."
قائید میرۆ




