٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەوتی هەرێم ھەناردە دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگی بە هەمواری یاسای بودجە دا کە برگەیەکی پێوەست بە ھەناردەی نەوتی ھەرێمە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "سوپاس بۆ خودا لە پەرلەمان دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە درا کە بڕگەیەکی ھەناردەی نەوتی ھەرێمە، ئیتر هیچ بیانوویەک لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەما".

بەپێی هەموارەکە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار