٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارەگای لیژنەی ناوچەی دوز خورماتووی پارتی كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

دوز خورماتوو-KDP.info- لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە، بۆ یەكەمجار بارەگای لیژنەی ناوچەی دوز خورماتووی سەر بە لقی 25ی پارتی كرایەوە و ئاڵای كوردستانی لەسەر بەرز كرایەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 2/2/2025، بە ئامادەبوونی هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنیی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان و د. محەمەد خورشید، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسان و جەماوەری پارتی، جارێکی دیکە بارەگای لیژنەی ناوچەی دوز کرایەوە و ئاڵای كوردستان و پارتییشی لەسەر بەرز كرایەوە.

لە ڕۆژانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر و دواتر، سەرجەم بارەگاكانی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتە بەر هێرش و تاڵانکردن لە لایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی و خەڵكانی ترەوە، ناوچەی دوز خورماتووش یەكێك بوو لەو بارەگایانەی بەر هەمان شاڵاو و هێرش كەوت و دوای نزیکەی 8 ساڵ ئەمڕۆ بارەگاكە كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار