٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنووری چیای قەرەچووخ سەردانی خاڵەکانی پێشمەرگە کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ فەریق سیھاد بارزانی سەردانی خاڵەکانی پێشمەرگە لە سنووری چیای قەرەچووخ کرد.

ئەمڕۆ ١ی شوباتی ٢٠٢٥ ھەریەک لە فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، فەریق سیھاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک، جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بەرپرسی جموجۆڵی سەربازی وەزارەت، سەردانی بارەگای لیوای(١٤)ی پیادەی سەر بە فیرقەی یەکی وەزارەتی پێشمەرگە لە چیایی قەرەچووخ کرد و لەلایەن فەرماندەی لیوا و ئەفسەرانەوە پێشوازییان لێکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار