"دابەشکردنی مینحەی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش بەردەوامە"

دھۆک-KDP.info- پڕۆژەی دابەشکردنی مینحەی دارایی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بەسەر ڕزگاربووانی دەستی داعشدا بەردەوامە و ئەندامێکی ئەو پڕۆژەیەش دەڵێت "زیاتر لە ٢٢٠٠ کەس سوودمەندن."
شەهامە خزیم بەرپرسی دابەشکردنی مینحەکە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند"لە پێنج شوێن (دهۆک، شێخان، شاریا، خانکێ و دێرەبوون) تیمێکی تایبەت مینحەکە دابەش دەکات."
هەروەها گوتی "بەردەوام ڕزگاربووانی دەستی داعش خۆیان تۆمار دەکەن و مینحەکەیان پێ دەدرێت."
شەهامە ڕوونی کردەوە "لە داهاتوودا ڕزگاربووانی دەستی داعش بە چەندین پرۆژەی تر خزمەت دەکرێن."
کاروان باعەدری




