٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەمال موسلیم بۆ KDP: ئێستا عێراق بڕیاری لەباره‌وه‌ نەداوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ساڵانە لە مانگی ڕەمەزاندا وەزارەتی بازرگانیی عێراق و كوردستان، سەبەتەیەكی خۆراكی تایبەت بەو مانگە دابەش دەكەن، وەزیری بازرگانیش دەڵێ، هێشتا لایەنی عێراقی هیچی لەو بارەیەوە لەگەڵیان باس نەکردووە، بەڵام دەبێت هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵیش ئەو سەبەتەی خۆراكە دابەش بكرێت.

كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، تاكو ئێستا عێراق بڕیاری له‌باره‌ی سەبەتەی خۆراكی مانگی ڕەمەزان نەداوە، بەڵام هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئەم مانگی ڕەمەزانەش سەبەتەی خۆراكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان بوونی دەبێت.

كەمال موسلیم گوتیشی، دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی مانگانە لە ڕێگه‌ی بریكارەكانەوە بەردەوامە، بە هەموو ماددەكانییەوە.

وەزیری بازرگانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەشڵێ، لەگەڵ لایەنی عێراقی باسمان لە بەرزكردنەوەی كوالیتی ماددەكانی خۆراك كردووە، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان ڕەزامەند بن لەسەری، لایەنی عێراقیش باسیان لەوە كردووە كار دەكەن لەسەر بەرزكردنەوەی كوالیتی ماددەكانی خۆراكی بایەعی.

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار