٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان: باشترین وەفاداری بۆ گیانی شەهیدان تەنیا تەبایی و یەکڕیزییە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ساڵیادی مه‌رگه‌ساتی 1ی شوبات-دا ده‌ڵێت، پێویستە ساڵانە ئەم یادە و بیرهێنانەوەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە بکەینە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و هەوێنی پتەوکردنەوەی برایەتی و پێکەوەیی و هاوچارەنووسیمان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵیادی شەهیدانی یه‌کی شوباتدا:

له‌ بیرەوەریی ساڵیادی شه‌هیدانی یەکی شوباتدا، بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانمان دەکەینەوە و سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکیان دادەنەوێنین.

شه‌هیدانی یەکی شوبات، بوونە سیمبۆلی خوێنی پێکەوەڕژاوی کوردستانییان بە دەستی تیرۆریستان کە بەبێ هیچ جیاوازییەک، گیانی ئەو پۆلە سەرکردە و تێکۆشەرەی گەلەکەمان و هاووڵاتییانی سڤیلی کوردستانیان کردە ئامانج.

پێویستە ساڵانە ئەم یادە و بیرهێنانەوەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە بکەینە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و هەوێنی پتەوکردنەوەی برایەتی و پێکەوەیی و هاوچارەنووسیمان.

باشترین وەفاداری بۆ گیانی شەهیدان و ڕاستترین ڕێگەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، تەنیا تەبایی و یەکڕیزییە، هەر بەوەش دەتوانین ده‌ستکه‌وت و مافەکانمان بپارێزین و ئامانجەکانمان بپێکین.

 

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان و یادیان هەمیشە بەخێر.

 

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

1شوباتی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار