كه به خزمه‌تی كاك ئیدریس ده‌گه‌یشتین ماندووبوون و گله‌ییمان له بیر ده‌چووه‌وه

سلێمانی-KDP.info- كه‌سایه‌تی و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان، له یادی 38 ساڵه‌ی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانیدا، باسی ئازایه‌تی، زیره‌كی، خۆنه‌ویستی، دلۆڤانی و ئاشتیخوازیی ئیدریس بارزانی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن.
فازڵ ره‌ئوف، پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژه سه‌خته‌كانی خه‌بانی ڕزگاریخوازی كوردستان و ڕێبازی بارزانی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پوخته‌ی دوو دیداری خۆی و هه‌ڤاڵانی سه‌باره‌ت به نه‌مر ئیدریس بارزانی باس كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه: بەداخەوە بۆ کۆچی ناوادەی کاکە ئیدریس بارزانی لە کاتێکی زۆر ناسک و پێویست بۆ کورد و کوردستان و پارتیمان و جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی ماڵئاوایی لێ كردین، کاک ئیدریس لە هەموو بوارێک‌دا لە سیاسەتمەداریدا و له بواری کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی و ئازایەتی و ئیداره‌دان و سادەیی و سەبر و تەحەمول و هیوا و وره‌به‌خشین به هه‌ڤاڵاندا ڕۆڵێكی مه‌زنی هه‌بوو و جێگای له فه‌رهه‌نگی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان و ڕێبازی بارزانیدا دیار و به‌رچاوه.
فازڵ ره‌ئوف له درێژه‌ی گوته‌كانیدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه: "لە بەیانی ١١ ی ئازاری ١٩٧٠ لە قوتابیان بووین دووربەدوور بە خزمەتی گەیشتین لە سلێمانی، بەڵام لە شۆڕشی گوڵان چەند جارێك لە نزیکەوە لە خزمەتیاندا بووین، لە ٢٦ی ئازاری ١٩٨٤ لە کەرەج لە ماڵی خۆیان بە خزمەتی گەیشتین لەگەڵ هەڤاڵی کۆچکردوو کاک (عبداللە لالە)، لەو سەردانەدا زیاتر به كه‌سایه‌تیی جه‌نابی ئاشنا بووم و بۆم دەرکەوت کە چۆن سەرکردەیەکە، به‌ڕێزیان سادە و ڕووخۆش و کراوە بوو، ئەتوت هاوڕێیەکی زۆر نزیکە لەگەڵماندا، له‌و دیداره‌دا وا ڕێککەوت كه میوانی تری هات و دەرچوون هه‌بوو، فەرمووی مەوعیدێکمان هەیە و ده‌گه‌ڕێمه‌وه، من تێر نابم لە هەواڵ و دەنگوباسی سلێمانی، ئەم شەو لامان بن بۆ ئەوەی زیاتر دانیشین، عەرزمان کرد مادام وایە ڕوخسەتمان بدە بەیانی دێینەوە و جه‌نابیشی قه‌ناعه‌تی كرد، بۆ بەیانی هاتینەوە خزمەتی، زۆر کراوەتر قسەی بۆ کردین و زۆر قووڵتر و ڕوونتر دوا لەسەر سیاسەتی پارتیمان و پەیوەندیی دەرەوەمان و پێشکەوتنی پارتیمان و کوردستان و باسی زه‌رووره‌تی بنبڕکردنی شەڕی ناوخۆی بۆ كردین، وتی دڵنیا بن داهاتوو هی ئێمه‌یه، بەڵام ئەبێ به‌سه‌بر و خۆڕاگر بین و هیچ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌ك نه‌مانوه‌ستێنێ".
فازڵ ره‌ئوف هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كرد كه، كاك ئیدریس چه‌ند به‌په‌رۆشه‌وه له‌سه‌ر سلێمانی پرسیاری لێكردوون و گوتی: "پاش ڕوونكردنه‌وه و ئامۆژگارییه سیاسی و رێكخستنییه‌كان، کەوتە پرسیار لە ئێمە و دۆخی پێشمەرگە و دەوری ڕێکخستنمان لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری، لە هەمووی گرنگتر ئەوە بوو هەواڵی زۆر کەسی سلێمانی ئەپرسی، بەتایبەتی كه‌سایه‌تی و ناسراوەکانی شاری سلێمانی و ئێمه زۆرمان لا خۆش و گرنگ بوو، زۆر ڕێز و ته‌قدیری هه‌بوو بۆ خه‌بات و شۆڕشگێڕیی خه‌ڵكی سلێمانی و كه‌سایه‌تییه‌كانی، به پێکەنینەوە فەرمووی "نەڵێن بەهۆی خزمایەتییەکەمەوە هێنده په‌رۆشی سلێمانیم، بۆ من سلێمانی و ئەهلی ئه‌و شاره قه‌ت لەبیر ناکرێ و ئەوە گوته‌ی جەنابی باوکە بارزانی نەمر و کاک مسعودیشه بۆ خه‌ڵكی قاره‌مان و نیشتمانپه‌روه‌ری سلێمانی" به‌ڕاستی ئێمه لەو دانیشتنەدا زۆرێك له سیفاتە جوانەکانیمان بۆ دەرکەوت پاش ئامۆژگاری و ڕێنمایی و باسه به‌پێزه‌كانی، ئه‌وه‌م قه‌ت له بیر ناچێ وتی به ناوی منه‌وه سڵاوی گه‌رم به پێشمەرگە قارەمانەکان و بەرپرسانی حزبی و بە تایبەتی کاک عبداللە ئاغا بگه‌یه‌نن".
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، فازڵ ره‌ئوف سه‌باره‌ت به دیداریان له‌گه‌ڵ كاك ئیدریس گوتی: لە کۆتایی مانگی ئابی ١٩٨٦ ئێمه چەند هەڤاڵێک بووین كه بە نوێنەرایەتیی ناوچەکانی لقی٤ چووین بۆ کۆنفرانسی قوتابیان و لاوان لە خنێرەی سەر سنوور سەر بە سیتەکان و سه‌ره‌تا سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیمان كرد له ڕاژان، لەوێ بە خزمەت چەند هەڤاڵی سەرکردەی ده‌ڤه‌ری خۆمان گه‌یشتین له‌وانه (شەهید عبداڵلە ئاغا) و کۆچکردووان کاک (نادر هەورامی) و کاک (ئازاد قەرەداخی) و مامۆستا (فایه‌ق)، کاتێکمان زانی جەنابی (کاک ئیدریس) هاتە دەرەوە لە ژوورەکەی و کاک عبداڵلە ئاغا چوو بەپیریەوە و عەرزی کرد ئەوە چەند کادیری لقی٤ هاتوون بۆ کۆنفرانس، ئیتر ئه‌ویش هات بۆ لامان و زۆر به گه‌رمی تەوقەی لەگەڵ کردین و بەخێرهاتنی گەرمی کردین و ماشەڵڵای لێ‌کردین، زۆری پێ خۆش‌بوو، فەرمووی "زۆر حەزم ئەکرد بەشدار بم لەگەڵتان له کۆنفرانسەکه‌تان، بەڵام کارێکی زەروور هاتۆتە پێش و ناتوانم بێم، هەر کۆنفرانس سەرکەوتوو بێت، ئەوەمان ئەوێ"، هه‌ر له‌وێ له بارودۆخی پێشمه‌رگایه‌تیمانی پرسی و پرسیاری لێ كردین، ئێمه‌ش پێمان وت، هەمووان بێتاقەت و تامه‌زرۆی چوونین بۆ ناوخۆ و جه‌وله‌ی پێشمه‌رگایه‌تی، كاك ئیدریس وتی: "چاویان ماچ ئەکەم و سڵاوم هه‌یه بۆ هه‌مووان"، تائێستا سه‌بر کراوە و ئێستاش سه‌بر بگرن، ئه‌وه نامەیەکم بۆ (مام جەلال) نووسیووە کە، پێویسته ڕێکبکەوین و هەردوولا بچینە سنوورەکان و ئەم وەزعە چاک بکەین و ئه‌گه‌ر وەڵامی بە باشە دایەوە زۆر چاكە و ئێمه ئه‌وه‌مان ده‌وێ"، ئەگەر نا سوێندی بە بارزانی نەمر و شەهیدان خوارد و گوتی، "خۆم دێم و پێشتان ئەکەوم بۆ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و پاش ئه‌وه خواحافیزیی لێ كردین"، ئه‌وه‌ی له‌و دیداره‌شدا به‌رچاوم كه‌وت، سەبر و ئارامگری، ئاشتیخوازی، كوردایه‌تی و ئازایەتی و خەمخۆری بوو بۆ پرسی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كوردستان و دۆزه ڕه‌واكه‌ی.
ده‌روێش ئاغا، پێشمه‌رگه‌ی دێرینی شاخ و به‌رپرسی كۆمه‌ڵایه‌تیی گشتی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا و له یادی 38 ساڵه‌ی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانیدا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: باسكردن له ڕه‌وشت و ڕه‌فتاری كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو كاك ئیدریس بارزانی، ئاسان نییه، چونكه كه‌سایه‌تی وا هه‌ڵكه‌وتوو زۆر ئه‌سته‌مه بتوانی وه‌ك خۆی باسی بكه‌یت، ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، له ڕووی زانیاری ئه‌و زاته له ئیش و كاری پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زۆر هه‌ڵكه‌وته و به‌توانا بوو، كه‌سێكی ناوازه بوو، به‌ته‌حه‌مول بوو، زۆر زیره‌ك بوو، هه‌میشه هه‌وڵی دڵدانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ده‌دا و دلۆڤان بوو، له كاتی دروستبوونی كێشه‌دا یه‌كه‌م كه‌س بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له كاتی (مجاده‌له) و باس و (مناقەشه‌دا) كه‌موێنه بوو له زیره‌كی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره بۆ قه‌ناعه‌تپێكردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی.
ده‌روێش ئاغا هه‌روه‌ها باسی خه‌مخۆریی ئیدریس بارزانی كرد و گوتیشی: هه‌میشه خه‌مخۆری پێشمه‌رگه و خاوخێزانیان بوو، هه‌ژاردۆست بوو، له ئاست دوژمن پته‌و، خۆڕاگر و سه‌ربه‌رز و خاوه‌ن ئیراده و ره‌ئی بوو، زۆر جار كه به گله‌ییه‌كی زۆره‌وه روومان ده‌كرده مه‌كته‌بی سیاسی به‌ڕێز، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕێزیان له مه‌كته‌بی سیاسی بوونایه، به خزمه‌تی ده‌گه‌یشتین و ماندووبوون و گله‌ییمان له بیر ده‌چووه‌وه و به گوڕ و تینێكی تازه‌وه ده‌گه‌ڕاینه‌وه باره‌گاكانمان، له‌وێش پێشمه‌رگه لێمان كۆده‌بوونه‌وه و له پێش هه‌موو شتێك‌دا پرسیاریان لێ ده‌كردین كه ئایا كاك ئیدریستان بینی؟ كه باسی لوتف و ئامۆژگارییه جوانه‌كانی ئه‌و به‌ڕێزه‌مان بۆ ده‌كردن، ئه‌وانیش به شادومانییه‌وه نه‌سیحه‌ته‌كانیان وه‌رده‌گرت، ئه‌بێت بڵێم لێم ببوورن كه ناتوانم لێره‌دا وه‌ك خۆی باسی توانایی و دڵسۆزی و ڕا و بۆچوونه به‌نرخه‌كانی ئه‌و زاته به‌ڕێزه بكه‌م و حه‌قی خۆی پێ بده‌م.
سه‌لاح جه‌لال




