٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: بە ڕووداوی تێكشكاندنی فڕۆكەكەی ئەمەریکا خەمبار بووم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خەڵکی ئەمەریکا دەکات و دەڵێت: زۆر خەمبارم بە کارەساتی تراژیدی تێکشکانی فڕۆکەکەی واشنتن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگر و ھێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە نزیک فڕۆکەخانەی رۆناڵد ریگن لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا پێکیان دادا و بەھۆیەوە ٦٧ سەرنشین لەنێو ھەردوو فڕۆکەکە گیانیان لەدەست دا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "لە ناخەوە بە تێکشکاندنی تراژیدی فڕۆکەکەی واشنتن خەمبار بووم".

سەرۆکی ھەرێم ڕاشیگەیاندووە: "لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ماڵبات و خۆشەویستانی ئەو کەسانە دەکەم کە بەھۆی ئەم ڕووداوە ناخھەژێنە زیانیان بەرکەوتووە".

هەواڵی پەیوەندیدار