٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە گەل و حكوومەتی ئەمەریكا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەھۆی ڕووداوی پێکدادانی فڕۆکەیەک و ھێلیکۆپتەرێکەوە لە ئەمەریکا، مەسروور بارزانی، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی گەلی ئەمەریکا کرد و ڕایگەیاند، بیر و فکرم لای قوربانیان و خێزانەکانیانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی ھاوخەمیی بۆ گەل و حکوومەتی ئەمەریکا بڵاو کردەوە و نووسیویەتی: "بەھۆی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی پێکدادانی فڕۆکە و ھێلیکۆپتەرێک لە نزیک واشنتن دی سی، پرسە و ھاوخەمیی خۆم ئاراستەی گەل و حکوومەتی ئەمەریکا دەکەم".

لە پەیامی ھاوخەمیی سەرۆکی حکوومەتدا ھاتووە: "بیر و فکرم لای قوربانیان و خێزانەکانیانە، ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگر بە ٦٠ سەرنشین و چوار کارمەندی ستافی فڕۆکەکە بەر لە نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕیگن، لەگەڵ ھێلیکۆپتەرێکی سەربازیی کە سێ سەربازی تێدا بووە، پێکیاندا داوە. بەگوتەی بەرپرسانی فڕۆکەخانەکەش، فڕۆکە نەفەرھەڵگرەکە تێکشکاوە و کەوتووەتە ڕووباری بۆتۆماکی نزیک فڕۆکەخانەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار