له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی، رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئافره‌ت سه‌ركه‌وتن

نه‌ینه‌وا-KDP.info- له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئافره‌ت له هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانەکانی پارتی سه‌ركه‌وتوون و كاندیدێكی سه‌ركه‌وتووی پارتیش ده‌ڵێ، له زۆر ئۆرگان ئافره‌ت به‌بێ كۆتا به ده‌نگی خۆی سه‌ركه‌وتووه.
سوهام سه‌عید، به‌رپرسی ناوچه‌ی سیبای پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، له سنووری نه‌ینه‌وا ئافره‌ت به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رۆژانی رابردووی ئۆرگانه‌كانی حزب سەرکەوتن، له بنكه‌وه تا مه‌كته‌بی رێكخستن ئافره‌ت تێیدا به‌شدارن، له زۆر ناوچه‌ش به‌بێ كۆتا ئافره‌ت سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی حزب، له كۆی 13 لیژنه‌ی ناوچه‌ی شنگال، له هه‌موو ناوچه‌كان ئافره‌ت ده‌رچووه بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕی ناوچه، به‌رپرسی ناوچه و كارگێڕی لق و رێكخراوه‌كان هه‌مووی ئافره‌ت به‌شداره، هه‌ڵبژاردنێكی بێ گرفت به‌ڕێوه چوو و له كه‌شێكی دیموكراتیدا توانیمان پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ین.
لای خۆشیه‌وه، نێرگز مست‌و، كاندیدی ده‌رچوو بۆ لیژنه‌ی ناوچه‌ی برایه‌تی له نه‌ینه‌وا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پارتی به ئافره‌تی داوه، هیچ حزب و لایه‌نێكی دیكه باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ئافره‌ت ره‌خساندبێت، پارتی گرینگیی زۆر به رۆڵی ئافره‌ت ده‌دات، به بۆچوونی من رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئافره‌ت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئۆرگانه‌كانی پارتی به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه باشتر بوو، ئێمه‌ش له ئاست ئه‌و متمانه‌یه ده‌بین كه ئه‌ندامانی حزب و پارتی به ئێمه‌یان به‌خشیوه، ئه‌مجاره ئافره‌تی خاوه‌ن بڕوانامه و كارا، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئۆرگانه‌كانی حزب دەرچوونە.
شیلان باجه‌لان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخستنی نه‌ینه‌وای پارتی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان زۆر به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییان هات و رێژه‌ی ئافره‌تیش جێگه‌ی دڵخۆشییه، چونكه خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه ده‌ستخۆشییان لێ کردووین به‌هۆی ده‌رچوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌ت، راسته له زۆر شوێن به كۆتا ئافره‌ت ده‌رچووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه حزب بۆ قۆناغی ئێستا كۆتای دیاری كردووه بۆ ئافره‌تان، به‌ڵام خوازیارین بۆ قۆناغی داهاتوو كۆتاش نه‌مێنێ و ئافره‌ت به ده‌نگی خۆی سه‌ركه‌وێت بۆ ئۆرگانه‌كانی حزب، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتیمان به باوه‌ڕێكی زۆره‌وه ده‌ڕوانێته مافی ئافره‌ت و ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساندووه تا بتوانێت له هه‌موو كایه‌كانی ژیاندا رۆڵی هه‌بێت.
قائید میرۆ




