٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤیان سەبری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ KDP دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کردووە دەنگ لەسەر دەقی ئەو ھەموارە بدرێت کە حکوومەت بۆ پەرلەمانی ڕەوانە کردووە و بڕیارە بە زووترین کات پەرلەمان کۆبێتەوە و دەنگی لەسەر بدات و پەسەند بکرێت.

دکتۆرە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی نێوان سەرۆک فراکسیۆنەکان لە ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەکۆی دەنگ بڕیاریدرا دەنگ لەسەر دەقی ئەو ھەموارەی یاسای بوودجە بدرێت کە حکوومەتی عێراق بۆ پەرلەمانی عێراقی ناردووە و پەسەند بکرێت، ھاوکات حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێی ڕازین و داوا دەکەن بەو شێوەی ڕەوانە کراوە پەسەند بکرێت، بۆیە ھەموو فراکسیۆنەکان داوایان کرد و پشتگیریان کرد یاسای بوودجە لەبارەی دەستپێکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان ھەموار بکرێتەوە بەو شێوەی حکوومەت بۆ پەرلەمانی ناردووە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: چاوەڕێ دەکرێت بە زووترین کات پەرلەمان کۆبێتەوە و دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای بوودجە لەبارەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بدرێت و پەسەند بکرێت، بۆیە ئەنجامی کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکان لە ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق زۆر باش و ئیجابی بوو.

محەممەد شەیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبووە و تێیدا  سەرۆکوەزیران داوای لە سەرۆک فراکسیۆنەکان کردووە دەنگ لەسەر ئەو ھەموارە بدەن کە ئێستا لە پەرلەمانە و تەنیا دەنگدانی ماوە تاوەکو دووبارە ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەست پێبکاتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار