نوێنەری سەرۆک بارزانی سەردانی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕو مەخموو دەکات

گوێڕ-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.1.29، هەریەک لە سیداد بارزانى، نوێنەری سەرۆک بارزانی و ئەندامى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان بە یاوەری بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەڕێز سەنگەر کانەبى، بەرپرسى لقی 23ـی قەرەچووغی پارتی، سەردانى میحوهری گوێڕ- مهخمووری هێزەکانى پێشمهرگهی كوردستانیان کرد و لەلایەن سیروان بارزانى، فەرماندەى میحوهر پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر توانای سەربازی هێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنی ئاسایشی خاک و خەڵکی کوردستان و ستایشی ڕۆڵ و خۆڕاگری و قوربانیدانی پێشمەرگەی کوردستان کرا لە بەرگریکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان




