موئەیه‌د ته‌یب: ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات به‌رامبه‌ر كوردستان شه‌ڕفرۆشتنه

هه‌ولێر -KDP.info- شرۆڤه‌كارێكی سیاسی پێی وایه، له دیمانه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی به ڕاشكاوانی باسی هه‌موو پرسه‌كانی كردووە، ده‌شڵێ "ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رامبه‌ر كوردستان ده‌یكات شه‌ڕ فرۆشتنه."
موئه‌یه‌د ته‌یب، شرۆڤه‌كاری سیاسی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "وه‌ك هه‌موو دیداره‌كانی دیكه بۆ هه‌موو كه‌سێك ئاشكرایه، كاتێك سه‌رۆك بارزانی قسه ده‌كات، وه‌ك ده‌ڵێن، خاڵ له‌سه‌ر پیته‌كان داده‌نێت و زۆر ڕاشكاوانه و ڕاستگویانه نه‌یاره‌كانی به‌ر له دۆسته‌كانی شایه‌تی ئەوە ده‌ده‌ن به ڕاشكاوی قسه له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كان ده‌كات.
له كۆتا دیداریدا سه‌رۆك بارزانی به ئاشكرا په‌نجه‌ی خستووەته سه‌ر كێشه‌كان و چاره‌سه‌ریشی بۆ دیاری كردوون."
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه گوتیشی "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌ن، كێشه‌ی ده‌ستكرد و دروستكراون، هه‌موو كات به‌غدا به مه‌به‌ست كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست دەکات، هه‌رێمی كوردستان هیچ داواكارییه‌كی له به‌غدا نەکردووە له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسا بێت، تەنانەت داواکارییەکان له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێکكه‌وتنی سیاسیش نینه."
ته‌یب ئاشكرای كرد "هه‌موو ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی له عێراق دروستكراون پارتی و سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی كارایان تێدا هه‌بووه، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی ڕێکكه‌تن، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌غدا پابه‌ندی ڕێکكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نەبووە."
موئه‌یه‌د ته‌یب ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌وه‌ی ئێستا به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسا و ڕێکكه‌تنه‌كانه، به‌كورتی شه‌ڕفرۆشتنه به هه‌رێم، بڕیاریانداوه كێشه‌كان به هه‌ڵواسراوی بهێڵنه‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، پێویسته هه‌رێمی كوردستان بیر له ڕێگه‌ی دیكه بكاته‌وه، چونكه بەغدا هه‌ر داواكارییەکی هه‌بووه هه‌رێم جێبه‌جێی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیانووەكانی به‌غدا نابڕێنه‌وه و هه‌ر ئاسته‌نگ بۆ كوردستان دروست ده‌كه‌ن."
قائید میرۆ




