٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كاربه‌ڕێكه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/1/29 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز باڵیۆز دانیال ڕوبنستین كرد كه‌ كاره‌كانى باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبار‌ى پێشمه‌رگه‌، پێشهاته‌كانى سووریا و دۆخى ناوچه‌كه‌، تاوتوێ كران.

باڵیۆز ڕوبنستین جه‌ختى له‌ پابه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا بە به‌رده‌وامیى هاوكارى و پشتگیری له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ـ یش، سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا، ده‌ربڕى.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌ و كاركردن بۆ به‌رقه‌راربوونى ئاشتییه‌كى جێگیر، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی ئێزدییان له‌ شه‌نگال و كریستیان و پێکهاته‌کان له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، تیشک خرایه‌ سه‌ر چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش.

هەواڵی پەیوەندیدار