دیندار دۆسكی بۆ KDP: سه‌رۆك بارزانی وه‌كو مه‌رجه‌ع پاڵپشتە بۆ هه‌مووان

دهۆك-KDP.info- دیندار دۆسکی، سیاسه‌تمه‌داری كورد پێی وایه، سه‌رۆك بارزانی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزه له ناوچه‌كه و ده‌شڵێ، پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان سوود له ئه‌زموونی سه‌رۆك بارزانی وەربگرین، کە وه‌ك مه‌رجه‌ع پاڵپشتیی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات.
دیندار دۆسكی، سیاسه‌تمه‌دار و شرۆڤه‌كاری سیاسی، به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، دیداری سه‌رۆك بارزانی زۆر حه‌كیمانه بوو، سه‌رۆك بارزانی مرۆڤێكی خێرخواز و ئاشتیخواز و دووربینه، من هاوڕام له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی سه‌رۆك بارزانی، له دوای پرۆسه‌ی ئازادییەوە، عێراق لەگەڵ ئێمه كێشه‌ی نیه‌ت و نه‌بوونی باوەڕی هه‌یه، چونكه ڕاسته به‌پێی ده‌ستوور ئێمه باسی عێراقێكی دیموكراتی و فیدراڵی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌و پرۆسه‌یه نییه، هه‌تا له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌گه‌ر وه‌ك نموونه وه‌ریبگرین، ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارن زۆربه‌یان شیعه‌نه و باوه‌ڕیان به ویلایه‌ت هه‌یه نه‌ك ده‌ستوور و دیموكراتی و فیدراڵیه‌ت، ئه‌وه‌ی هه‌یه له عێراق زیاتر تاكتیكه، باوه‌ڕیان به پێكه‌وه‌ژیان و سیستمی فیدراڵی نییه، تا هه‌موو گه‌لانی عێراق له چوارچێوه‌ی عێراقێكی سه‌رده‌میانه‌دا بحه‌سێنه‌وه.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ده‌شڵێت، هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی كێشه‌ی كورد له سووریا و پاڵپشتی له پێكه‌وه‌كاركردنی لایه‌نه كوردییه‌كان، جێگه‌ی ڕێز و سوپاسه، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك مه‌رجه‌عێكە بۆ گه‌لی كوردستان، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان گوێڕایه‌ڵی سه‌رۆك بارزانی بن، ئێمه ناڵێین با خه‌ڵك هه‌موو ببێته پارتی، به‌ڵام با سوود له سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی وه‌ربگرن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
دۆسكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، هه‌رێمی كوردستان نیشتمانی پێكه‌وه‌ژیانه، ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و ده‌نگ و ڕه‌نگی جودا هه‌نە، ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كی ئاساییه، به‌ڵام ناوچه‌كه به كۆمه‌ڵێك ڕووداودا تێده‌په‌ڕێت و پێویسته ئێمه بۆ قۆناغی داهاتوو خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌ین، هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و گۆڕانكارییه، له عێراقه‌وه بگره تا سووریا و توركیا و ناوچه‌كه به گشتی، كه‌سێكی بەئەزموون و خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسیی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی، پێویسته سوود له ئه‌زموون و پێگه‌كه‌ی وه‌ربگیرێت بۆ هه‌موو پێشهاتێك.
قائید میرۆ




