٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵی بەڕێز (عەلی جوانڕۆیی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (گوڵباخ عەبووولکەریم نادر کۆکۆیی)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی ھەڤاڵی بەڕێز  (عەلی جوانڕۆیی) كرد.

دەقی پرسەنامەكه‌ی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڤاڵی بەڕێز (عەلی جوانڕۆیی)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو، خاتوو (گوڵباخ عەبووولکەریم نادر کۆکۆیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، هاوبەشی خەمتانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ۲٨ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار