نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له باڵیۆزى نوێى هیندستان كرد

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/1/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سوومێن باكچى، باڵیۆزى نوێى هیندستان له عێراق، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هیندستان له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى نوێى هیندستان، وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵی به ده‌ستبه‌كاربوونى و سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خ و گرنگییه‌وه له‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌ڕوانێت.
دۆخى گشتیی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێزان كونسوڵى گشتیى هیندستان له هه‌رێمى كوردستان و جێگره‌كه‌ى، ئاماده‌ى بوون.




