محەممەد شوکری: وەرگرتنی مۆڵەت بۆ هەر پڕۆژەیەک زیاتر لە 300 هەنگاوی پێویستە

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان پێدانی مۆڵەت بە هەر پڕۆژەیەک پێویستی بە زیاتر لە 300 هەنگاوە.
سێشەممە، 28ـی کانوونی دووەمی 2025، محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە وۆرکشپۆێکدا ڕایگەیاند، "بەرزکردنەوەی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی گەشەسەندنی ئابووریی هەرێـمی کوردستان."
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، "شیکاریی بۆ پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کراوە؛ مۆڵەتدانی پڕۆژەکان چۆن بەڕێوە دەچێت؟ بەشێک لە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە و وردبینی بۆ دەکەن، هەر مۆڵەتێک لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 300 هەنگاوی پێویستە تا مۆڵەتێکی یەک بۆ سێ ساڵی پێ دەدرێت، ئەوەش پرۆسەیەکی درێژخایەنە."
محەممەد شوکری دەشڵێت، "هەوڵ دەدەین ئەو پرۆسە درێژەی مۆڵەتپێدانی پڕۆژەکان کەم بکەینەوە.




