بەڕێوەبەری ئاو بۆ KDP: ئەو شوێنانە له پڕۆژه‌ی فریاگوزاری سوودمه‌ند ده‌بن

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ده‌ڵێ، كه‌میی بارانبارین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاوی بیره‌كان هه‌یه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه‌سنه‌زان و بنه‌سڵاوه و به‌حركه و شاوێس و ده‌وروبه‌ر له پڕۆژه‌ی فریاگوزاری سوودمه‌ند ده‌بن.
ئه‌ندازیار رێزان سه‌عدی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ری هەولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، كه‌میی بارانی ئه‌مساڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ئاوی بیره‌كان ده‌بێت و له هه‌ندێ ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ئاستی ئاوی بیره‌كان گه‌یشتووەته ئاستێكی مه‌ترسیدار، بۆ نموونه له گونده‌كانی كانیگه‌نی و بنه‌سڵاوه‌ی بچووك به 600 مه‌تر ئینجا ده‌گه‌ینه ئاو، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی بارانبارین بەو جۆرە به‌رده‌وام بێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاستی ئاوی بیره‌كان هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر گوتیشی، ئێمه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كه‌مئاویمان له سنووری قه‌زای قوشته‌په هە‌بوو، به‌ڵام ساڵی رابردوو پڕۆژه‌ی ئاوی قوشته‌په كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنەوە و ئێستا كاری تێدا ده‌كرێت، دوای قوشته‌په كێشه‌ی كه‌مئاوی له قه‌زای خه‌بات و ناحیه‌ی كه‌ورگۆسك هه‌یه، چونكه دابه‌زینی ئاستی ئاو دروست بووه و له‌گه‌ڵ دابه‌زینی ئاستی ئاو پێكهاته‌ی ئاوه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت، کە له ئێستادا له كه‌ورگۆسك ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه و داوامان كردووه پڕۆژه‌ی ئاو بۆ خه‌بات و كه‌ورگۆسك جێبه‌جێ بكرێت.
په‌یوه‌ست به پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی هه‌ولێر ده‌ڵێت، پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی هه‌ولێر ناوچه‌كانی سه‌نته‌ری شار و ئه‌و شوێنانه‌ی ئێستا كه‌وتوونه‌ته چوارچێوه‌ی سه‌نته‌ری شاریش ده‌گرێته‌وه، وه‌ك قه‌زاكانی به‌حركه و بنه‌سڵاوه، هه‌روه‌ها ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان و داره‌توو و شاوێس، به‌ڵام له سنووری ئاوی ده‌وروبه‌ر ته‌نیا هه‌ردوو گوندی كانیگه‌نی و بنه‌سڵاوه‌ی بچووك ده‌گرێته‌وه.
ئه‌ندازیار رێزان سه‌عدی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر هه‌زار و 650 بیر هه‌ن، كه ئاستی ئاو داده‌به‌زێت، بیره‌كان وشك نابن، به‌ڵام كێشه دروست ده‌بێت، ئاوی پێویستمان ده‌ست ناكه‌وێت و به پچڕپچڕی ئاو ده‌دات.
قائید میرۆ




