مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەزیز حەمە ئەمین) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (ئەسمەر حەمە ئەمین)، پرسەنامەیەک ئاراستەی ھەڤاڵی بەڕێز (عەزیز حەمە ئەمین) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (عەزیز حەمە ئەمین)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو، خاتوو (ئەسمەر حەمە ئەمین)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۷ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٥




