بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی پارتی پیرۆزبایی لە سەندیکاو یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە ھەردوو سەندیکاو و یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان دەکات.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی پ.د.ک
بە بۆنەی سەرکەوتنی بەرچاوی ھاوبەشتان “لیستی ماف و گەشەپێدان“ لە ھەڵبژاردنی لقی کەرکووکی سەندیکای ئەندازیارانی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەرێز و سەرجەم ھەڵبژێردراون دەکەین. کە ٨٢ ئەندامن لە کۆی ١١٥ ئەندام، بە ڕێژەی ٧٥٪ سەرکەوتوون، ئەوەش لە ئەنجامی کاری ھاوبەش و پێکەوەیی بەرھەم ھاتووە.
ھیوادارین لە سەرجەم ڕێکخراوە پیشەییەکان و بوارەکانی تر، بە رۆحی نیشتیمانی پێکەوەیی کار بکرێت.
دووبارە پیرۆزە لە ھەمووان…
مەکتەبی سیاسی
بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی پ.د.ک




