هه‌ولێر ٣ هه‌زار بریكاری خۆراكی هه‌یه.. ئەو هاووڵاتیانە به‌شه‌خۆراكیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- نوینه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی له به‌غدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به‌پێی رێنماییه‌كان هاووڵاتی مافی هه‌یه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا دوای دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراك سه‌ردانی بریكاره‌كه‌ی بكات و به پێچه‌وانه‌وه به‌شه‌خۆراكی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ كۆگا.
حوسێن سه‌بری، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی له به‌غدا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، به‌پێی رێنماییه‌كان پێویسته هاووڵاتی له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا سه‌ردانی بریكاری خۆراك بكات بۆ وه‌رگرتنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه، به‌ڵام زۆر جار رێكکە‌وتن هه‌یه له نێوان بریكار و هاووڵاتیان له‌سه‌ر كاتی وه‌رگرتنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه، چونكه هه‌ندێ به‌شه‌خۆراك هه‌یه نابێت ڕایبگریت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زوو له‌ناو ده‌چێت وه‌ك ئارد، پێویسته هاووڵاتی له ماوه‌ی مانگێكدا به‌شه‌ئاردەکەی وه‌ربگرێت.
نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌شڵێت، له شارێكی وه‌ك هه‌ولێر سێ هه‌زار بریكاری خۆراك هه‌یه و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و هه‌موو هاوبه‌شه كارێكی ئاسان نییه بۆ ئێمه و بۆ بریكاره‌كانیش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا ڕازین ئێمه كێشه‌مان نییه كه‌ی به‌شه‌خۆراكی خۆی وه‌رده‌گرێت هاووڵاتی، ساڵی رابردوو خێزانێك له توركیا دوای شه‌ش مانگ له گه‌ڕانه‌وه‌یان داوای به‌شه‌خۆراكی خۆیان كردبوو له بریكار، باشه بریكار ئه‌و خۆراكه له كوێ هه‌ڵگرێت له‌و چه‌ند مانگه‌دا.
سه‌بری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كان ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌ك له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا سه‌ردانی بریكار نه‌كات، ئه‌وه پێویسته به‌شه‌خۆراكی بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ كۆگای حكوومه‌ت و دواتر به نووسراو فه‌رمانگه‌ی پسووله‌ی خۆراك ئاگادار بكرێته‌وه و به‌شه‌خۆراكه‌كه ڕاده‌گیرێت.
قائید میرۆ




