یادگار مەحموود بۆ KDP: فیدڕاڵیه‌ت له ئه‌رزی واقعدا له عێراق نییە

به‌غدا-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، باسی پێشێلكردنی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی له عێراق ده‌كات و پێی وایه لادانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی و لایه‌نه‌كانی عێراق لێیان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی پرسی شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی و فیدراڵیه‌ت بكه‌وێته په‌راوێز.
یادگار مه‌حمود په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند "لەدوای ٢٠٠٣ ڕوخانی رژێمی به‌عس ، دەنگدان بە ڕێژەی لە ٪٨٠ بە دەستووری عێراقی نوێ ساڵی " ٢٠٠٥" كه بە پێی ئەو دەستوورە سیستەمی سیاسی و بەڕێوەبردنی عێراقی نوێ بوو بە سیستێمێکی فیدراڵی، ئەوەی گەرەنتی ئەو سیستەمە و جێبەجێکردنی دەستوورە نوێیەکەی عێراق دەکات جێبەجێکردنی دەستوورەکەیە لەسەر بنەمای هاوبەشیکردنی ڕاستەقینە، هاوسەنگی، ڕێککەوتن، مامەڵەکردن لە دەرەوەی ئەو سێ بنەمایە شتێک ناهێڵێتەوە بەناوی سیستەمی فیدراڵی، ئەو سێ بنەمایەش بۆ سروشتی کۆمەڵگای عێراق پێویستن، چونکە عێراق لە چەند پێکهاتەیەک پێکهاتووە، لەپێناو پاراستنی مافەکانی هەریەک لەو پێکهاتانە و لەسەر ئەو بنەمایانە هەموو پێکهاتەکان دەکاتە هاوبەشێکی ڕاستەقینە لەم دەوڵەتە، هەروەها هەژموونی زۆرینە لەناو دەبات، دەرئەنجام سیستێمی فیدراڵی بەرجەستە دەبێت و سەقامگیری سیاسی مسۆگەر دەکات".
یادكار مه‌حمود سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی شه‌راكه‌ت له ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی عێراقدا گوتی "زۆر بە ڕوونی دەردەکەوێت فیدراڵی لە عێراق زۆر لاوازە، بە ئاستێک کە ناتوانین لەسەر ئەرزی واقع بڵێین عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە! یاسادانان لەژێر هەژموونی زۆرینەدایه، هەژموونی زۆرینەش واتە پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکان و سەپاندنی ویست و بەرژەوەندی پێکهاتەیەک بەسەر پێکهاتەکانی دی‌دا، زۆر لە ماددە دەستوورییەکان پێشێل دەکرێن کە ژمارەیان دەگاتە " ٥٥" ماددە، لەوانە ڕێگەگرتن لە دروستبوونی هەرێمی تر، خۆدزینەوە لە دروستکردنی ئەنجوومەنی فیدراڵی، پەراوێزخستنی زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی وڵات، دەستبردن بۆ دەسەڵاتەکانی هەرێم كه ئه‌مه مامەڵەكردنێكه به ته‌واوی لە دەرەوەی دەستوور و سیستەمی فیدراڵییە و پێمان دەڵێت بەغدا ویستی گەڕانەوەی هەیە بۆ ناوەندێکی بەهێز و بڕوای بە سیستەمی فیدراڵی نییە، کەواتە چارەنووسی پێکهاتەکانی تر لە عێراق چی دەبێت؟! ئەم بارودۆخە تا كوێ بەردەوام دەبێت؟"
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی كورد له بارودۆخێكی ناسروشتیدا وه‌ك یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق ناوبراو گوتی "کاتێک نوێنەرایەتیت لە دەسەڵاتی جێبەجێکار دەسەڵاتی نەبێت، نوێنەرەکانت لە پەرلەمان نەتوانن نوێنەرایەتی تەواو بکەن و نەتوانن هیچ یاسایەک بۆ مسۆگەرکردنی مافی میللەتەکەیان دەستەبەر بکەن و حکوومەتی بەناو فیدراڵ هەموو سیاسەتێک لە دژت په‌یڕه‌و بكات، وه‌ك بڕینی بودجە و مووچە، سیاسه‌تی تێکدانی ئابووریت بخاتەگەڕ، ئایا ئەمە بەشدارییە لە سیستێمێکی فیدراڵی لەسەر سێ بنەماکە؟! بە دڵنیاییەوە نەخێر."
سه‌باره‌ت به گوته‌كانی سه‌رۆك بارزانی و پرسی كشانه‌وه‌ی پارتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ناوبراو گوتی "هەروەک جەنابی سەرۆک لە دوایین چاوپێکەوتنی ئاماژەی پێدا "زۆر جار بیرمان لە کشانەوە لە بەغدا کردۆتەوە، ئێمە داوای پۆست ناکەین لە عێراق، ئەگەر وەزیرێکی کورد دەسەڵاتی نەبێت، نابێت، ئێمە شەراکەتی راستەقینەمان دەوێت." بۆیه کشانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دڵنیاییەوە کاریگەری دەبێت، لەبەر ئه‌وه‌ی پارتی سەنگی سیاسی هه‌یه لە عێراق و ناوچەکە، بەڵام ئەی ئەگەر هەموو کورد بەیەکەوە بڕیاری کشانەوە بدەن؟! ئایا هەموو کورد لە بەغدا دەکشێتەوە؟!"
ناوبراو ئه‌و پرسیاره گه‌وره‌ی ڕووبه‌ڕووی لایەنە سیاسییەکان كرده‌وه.
سه‌لاح جه‌لال




