"له ئاینده‌یه‌كی نزیك لقی 25ی پارتی ده‌كرێته‌وه"

كه‌ركووك-KDP.info- به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵی پارتی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، "له ئاینده‌یه‌كی نزیك لقی 25ی پارتی له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك ده‌كرێته‌وه، مه‌به‌ست له كردنه‌وه‌ی لقی 25یش خزمه‌تكردنی زیاتری ناوچه‌كه‌یه".
یوسف شوانی، به‌رپرسی لقی 19ی چه‌مچه‌ماڵ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "به مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێكهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك، پارتیمان بڕیاری كردنه‌وه‌ی لقێكی نوێی بۆ ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك ده‌ركردوه و بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیك لقی 25ی پارتی له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك بكرێته‌وه".
به‌رپرسی لقی 19ی چه‌مچه‌ماڵ دەشڵێت، "لقی 25ی پارتی له 10 لیژنه‌ی ناوچه پێكهاتووه، هه‌ر له ناوچه‌ی دووزه‌وه تا ده‌چێته‌وه داقووق، قه‌ره‌هه‌نجیر، شوان و پردێ له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌و ناوچانه پێشتر سه‌ر به لقه‌كانی دیكه بوون، ده‌خرێنه سه‌ر لقی 25ی كه‌ركووك".
یوسف شوانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، "كه‌ركووك پارێزگایه‌كی فراوانه و فره پێكهاته‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پارتی ده‌یه‌وێ زیاتر خزمه‌تی ناوچه‌كانی كه‌ركووك بكات، بڕیاری كردنه‌وه‌ی لقی 25ی ده‌ركردووه، هێشتان دیار نییه باره‌گای له‌كوێ ده‌بێت، به‌ڵام بێگومان له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك ده‌بێت".
قائید میرۆ




