٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێروەیی بۆ KDP: پەیامی سەرۆک بارزانی دەرفەتێکی مێژووییە بۆ یەکڕیزیی کورد

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- دکتۆر هەوار نێروەیی، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی دهۆک، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بە پەیامێکی چارەنووسساز و گرنگ لە مێژووی هاوچەرخی کورددا ناساند.

نێروەیی جەختی کردەوە، کە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی چەندین خاڵی کلیلی لەخۆ دەگرێت، لەوانەش: یەکڕیزیی نەتەوەیی، سەرۆک بارزانی بە ڕوونی دەریخست کە تاکە رێگەی رزگاریی گەلی کورد، یەکڕیزی و هەبوونی گوتارێکی هاوبەشە.
نێروەیی ئاماژەی دا، پەیامی سەرۆک بارزانی، کە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی مێژووییە، لە پەیامەکەیدا وەک ڕێبەرێکی نەتەوەیی، هەست بە قورسایی بەرپرسیارێتیی ئەم قۆناغە مێژووییە دەکات.

دەشڵێ، پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دەریدەخات، دەرفەتەکانی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەرفەتێکی گرنگن بۆ گەلی کورد، بە مەرجێک یەکگرتوو بین.
ناوبراو گوتیشی، پشتیوانی نێودەوڵەتی، پەیامی بۆ وڵاتانی ناوچەکە ئەوەیە کە پێویستە پشتیوانی لە قەزیەی کورد بکەن.
لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتەوە، نێروەیی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ لایەنە سیاسییەکان بە گرنگ و مێژوویی لە قەڵەم دا و گوتی، بانگەوازێکی ڕوون بوو بۆ لایەنە سیاسییەکان کە پێویستە بەپەلە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن.


کـــاروان بـــاعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار