٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ بووە ھۆی پاراستنی شارەكە و یەكڕیزی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دە ساڵ لەمەوبەر، چەکدارانی رێکخراوی داعش لە کۆبانێ کرانە دەرەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پێشمەرگە هێزێکی بۆ یارمەتی و پاڵپشتیکردنی شەڕڤانان رەوانەی کۆبانی کرد و دوای شەڕێک بۆ ماوەی پێنج مانگ، کۆبانی بە تەواوی ئازادکرا.

له‌ ئه‌یلوولى 2014 چه‌كدارانى داعش هێرشێكى فراوانیان كرده‌ سه‌ر كۆبانێ و له‌سه‌دا 80 كۆبانێیان كۆنتڕۆڵكرد.

چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ نەك تەنیا بووە ھۆی پاراستنی شارەكە، بەڵكو یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكانی لە ھەر چوارپارچەی كوردستان بەھێزتر كرد بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش و پاراستنی كوردستان.

له‌ 15ی تشرینى یه‌كه‌مى ساڵی 2014 لەسەر داوای سەرۆك مەسعود بارزانی، په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى بۆ كۆبانێ په‌سه‌ندكرد و لە 31/10/2014 هێزى پێشمه‌رگه‌ گەیشتە كۆبانێ.

به‌ پشتیوانى هێزى پێشمه‌رگه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، له‌ 26 كانوونی دووەمی 2015 شه‌ڕڤانان له‌ كوردستانی سووریا ته‌واوى كۆبانێیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار