نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى د. ده‌شتى دزه‌یى ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. ده‌شتى دزه‌یى، پزیشكى به‌توانا و ئه‌كادیمى و كه‌سایه‌تیى دیارى هه‌ولێر، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هاوڕێیان و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
د. ده‌شتى دزه‌یى، وه‌ك پزیشكێكى لێهاتووى هه‌ولێر و كوردستان، ته‌مه‌نێكى درێژى به خزمه‌تى پزیشكى و ئه‌كادیمى به‌سه‌ر برد و ڕۆڵێكى دیارى له كه‌رتى پزیشکیی كوردستاندا گێڕاوه، هه‌روه‌ها هه‌میشه پشتیوانى دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌ى بووه و خزمه‌تى به شۆڕش و پێشمه‌رگه كردووه. گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/1/25




