٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی د.دەشتی دزەیی کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دكتۆر دەشتی دزەیی، پزیشك و کەسایەتیی ناسراوی كوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پزیشک و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر دکتۆر (دەشتی دزەیی)م بیست. خوالێخۆشبوو لە بواری پزیشکی و تەندروستیدا، خزمەتێکی زۆری کردووە. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خواى مه‌زن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌واییش، بە بنەماڵەکەی ببەخشێت".

هەواڵی پەیوەندیدار