كه‌ریم سلێمان بۆ KDP: هێشتا كات ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر وشكه‌ساڵی بدرێت

هه‌ولێر-KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه‌میی بارانی ئه‌مساڵ، مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رهه‌می جووتیاران دروست کردووه و ده‌ڵێ، ئه‌و گه‌نمەی داچێندراوه، گه‌ره‌نتی نییه به‌هۆی بێبارانییه‌وه له‌ناو بچێت.
كه‌ریم سلێمان، بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ تا ئێستا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌یه‌كی ئه‌وتۆی باران نه‌باریوه و ئه‌و بارانه‌ی تا ئێستاش داباریوه، جێی ئومێدی جووتیاران نییه، له‌به‌ر هۆكاری كه‌میی بارانیش به‌شێكی زۆری جووتیاران زه‌وییه‌كانیان تۆ‌و نه‌كردووه، ئه‌وانه‌شی زه‌وییه‌كانیان داچاندووه، مه‌ترسییان له‌سه‌ره، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی ئامێری ڕشاندنیان هه‌یه ده‌توانن له كاتی پێویست به‌رهه‌مه‌كانیان تێر ئاو بكه‌ن.
بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گوتیشی، هێشتا دیار نییه بۆ له‌مه‌ودوا چه‌ند بارانی دیكه ده‌بارێت، ئه‌وه‌یش وای كردووه ئه‌و جووتیارانه‌ی زه‌وییه‌كانیان داچاندووه، مه‌ترسییان له‌سه‌ر بێت.
له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی وشكه‌ساڵی، كه‌ریم سلێمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، بابه‌تی وشكه‌ساڵی جیاوازه، هێشتا كاتیش له‌به‌رده‌م ئێمه‌دا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر وشكه‌ساڵی بدرێت، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، حكوومه‌ت بڕیاری خۆی له‌سه‌ر وشكه‌ساڵی ده‌دات.
قائید میرۆ




