٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی (دیداری هەژار موکریانی) ساز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لەمەودوا و ساڵانە، بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆڵ و نەخش و خەبات و هزر و بەرهەمداریی زانا و نووسەر و شاعیر و وەرگێڕی بەنێوبانگی کورد (هەژار موکریانی)، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەی یەکڕۆژیدا (دیداری هەژار موکریانی) ساز دەکات.

ده‌قی ڕاگەیاندراوه‌كه‌ی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانی چالاکییە کولتوورییەکانی، بۆ لەمەودوا و ساڵانە، بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆڵ و نەخش و خەبات و هزر و بەرهەمداریی زانا و نووسەر و شاعیر و وەرگێڕی بەنێوبانگی کورد (هەژار موکریانی)، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەی یەکڕۆژیدا (دیداری هەژار موکریانی) ساز دەکات.

ئەم دیدارە، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی (هەژار موکریانی) و (ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک)، لە 22ی شوباتی 2025 لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

(دیداری یەکەمی هەژار موکریانی) تایبەت دەبێت بە زمانی کوردی و هەوڵ دەدات پرسی زمان بکاتە پرسی هەموو کوردەواری و لە ڕێگەی چەند پانێڵێکی جیاوازەوە ئەم پرسە هەستیار و ژیانی و ژیارییە بخاتە نێو گەنگەشەوە.

(دیداری هەژار موکریانی)، کە بە بەشداریی میوانانی هەر چوارپارچەی کوردستان و تاراوگە ڕەنگدارتر و بەرهەمدارتر دەبێت، کۆمەڵێک بڕگەی کولتووری و ئەدەبی و هونەریی جیاواز لەخۆ دەگرێت، کە گرنگترینیان (خەڵاتی هەژار موکریانی)یە، کە بۆ ئەمساڵ، لە ڕێی لیژنەیەکی پسپۆڕەوە دەبەخشرێتە کەسایەتییەکی کورد، کە خزمەتێکی زۆری بەزمانی شیرینی کوردی کردبێت.

ماوەتەوە بڵێین، سەرجەم بڕگە و بابەتەکانی دیدارەکە لە پەرتوکێکدا کۆ و چاپ‌ دەکرێن و،  لە دیداری ساڵی دواتر، وەک دیاری پێشکەشی میوانانی هێژا و ئەندامانی ئازیزی دیدار دەکرێت.

بۆ هەر ڕا و سەرنج و پێشنیازێک، دەتوانن پێوەندی بەم ژمارە و ئیمێڵەوە بکەن:

07504467372

07504458232

[email protected]

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

23ـی کانوونی دووەمی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار