٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک: هه‌ڵبژاردن له‌ لقەکانی ۳ و ۲٥ بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیان ڕایگه‌یاند، پڕۆسەی هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان لە سنووری لقەکانی (۳ی کەرکووک و ۲٥ی دەوروبەری کەرکووک) بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.

ده‌قی ڕاگه‌یانراوه‌كه‌ی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیان: 

دوای ئەوەی لەژێر ڕۆشنایی پەیڕەوی ناوخۆی حزب لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی بڕیاری لەسەر درا، لەناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، ئێمە وەک مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک_ گەرمیان ئەوکاتە تەنیا لە سنووری لقەکانی ۲۲ی گەریمان و ۱۹ی چەمچەماڵ هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانمان ئەنجامدا.

لە هەفتەی ڕابردوو لە سنووری لقەکانی (۳ی کەرکووک و ۲٥ی دەوروبەری کەرکووک) پڕۆسەی هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان دەستیپێکرد، لە بنکەکانەوە بۆ ڕێکخراو و ناوچە و لق، تا گەیشتە ناو مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگا کە ئەمڕۆ ڕێکەوتی (۲٤ـ۱ـ۲٠۲٥) هەڵبژاردنمان لەوێش ئەنجامدا و پڕۆسەکە زۆر بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.

دەمانه‌وێ سەرەتا سوپاسی زۆری کادرانی حزب بکەین لە هەموو ئۆرگانەکان، کە بەگیانێکی حزبیانە ئەنجامەکانیان پەسەند کرد، وێڕای پیرۆزبایی بۆ هەموو ئەو هەڤاڵانەی کە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، دەمانەوێ بەناوی سەرکردایەتی حزب و مەکتەبی سیاسیەوە ئەوە ڕابگەیەنینەوە کە پارتی حزبی وەفا و دەست بەرنەدانە لەکادرە دڵسۆزەکانی خۆی، هەموو ئەوانەی دەرنەچوون هەمان مافی ڕابردوویان دەبێ کە هەیان بووە، تەنیا ئەرکیان گۆڕاوە و خەڵکی تر چۆتە شوێنیان، بەڵام ئەوانیش کادری حزبن و دەستبەرداری یەک ئەندام و کادری خۆمان نابین و هەموویان لە ئۆرگانەکانی حزب و حکوومەت و دەزگا جۆراوجۆرەکان جێگا دەکەینەوە.

زۆر سوپاس بۆ هەڤاڵانمان لە لیژنەی هەڵبژاردنەکانی (لقی ۳ و لقی ۲٥ی دەوروبەر) کە شارەزایانە و ماندوو نەناسانە ئەرکەکانی خۆیان وەک ئەوەی کە پێیان سپێردرابوو بەجێ گەیاند.

سوپاس بۆ هەڤاڵانی دەزگاکانی حزب وەک:

نوێنەرانی بەشی ڕێکخستن، بەشی چاودێری و بەدواداچوون، بەشی دارایی، بەشی هەڵبژاردن .

سوپاس بۆ لیژنەی باڵا کەهاوکارمان بوون بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.

سوپاس بۆ هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی و گشت کادرانی لیژنەکان.

سوپاس بۆ دامودەزگاکانی حکوومەت و کارگێڕی لەو شوێنانەی کە هەڵبژاردنیان تێدا ئەنجامدرا کە ئەو چەند ڕۆژە هاوکارمان بوون.

 

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک_ گەرمیان

۲٤ی۱ی۲٠۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار