"بەشدارانی داڤۆس بە گرینگییەوە لە بیر و بۆچوونی ھەرێمی کوردستان دەڕوانن"

داڤۆس-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و ده‌شڵێ، ماڵی كوردستان له داڤۆس جێی سه‌رنجی ئاماده‌بووانه. نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە یەکێتیی ئەورووپا ڕایدەگەیەنێت، بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لە کۆڕبەندی داڤۆس، زۆر گرینگە.
كه‌مال ئاغا، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئه‌مساڵیش شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌شداره له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس و له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماڵی كوردستان له داڤۆس كراوه‌ته‌وه و به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه سه‌ردانی ماڵی كوردستان ده‌كه‌ن و بووه‌ته جێی سه‌رنجی به‌شداربووان.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌ران دەشڵێت، ماڵی كوردستان له داڤۆس بووه‌ته جێی باس و خواسی میدیا جیهانییه‌كان و ده‌نگدانه‌وه‌ی په‌یدا كردووه، وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستانیش له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له داڤۆس دانوستان و دیدار له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌باره‌ی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا بیانییه‌كان.
دەشڵێ، به‌شداریی شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌و ئاسته، كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه، چونكه له‌پاڵ دیداره ئابووری و بازرگانییه‌كان، په‌یوه‌ندیی سیاسیش دروست ده‌بێت و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین دیداری هه‌بووه له‌و كۆڕبه‌ندەدا، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و ئاماده‌بووانی كۆڕبەندەکە باس بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، د. دلاوەر ئاژگەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لە کۆڕبەندی داڤۆس لە وڵاتی سویسرا، زۆر گرینگە، ئەوانەی بەشدارییان لەو کۆڕبەندەدا کردووە بە گرینگییەوە لە بیر و بۆچوونی ھەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی ئێستا و پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانن، بۆیە لە کۆڕبەندی داڤۆس دەرفەتی باش بۆ باسکردن و چارەکردنی کێشەکانی ئێستای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھانیش بە گشتی دروست دەبێت.
ئاژگەیی گوتیشی، پێگەی ھەرێمی کوردستان لەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکە ڕوویان داوە، بەھێزە و فاکتەرێکە بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنە نەیارەکان، لەبەر ئەوەی ھەرێمی کوردستان سیاسەتێکی ھاوسەنگ بەرامبەر ئەو لایەنانە پەیڕەو دەکات، ھەر ئەمەش وای کردووە پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت و ڕۆڵێکی کاریگەری لە دانوستان و گفتوگۆکاندا ھەبێت.
قائید میرۆ - بڵند ئیبراهیم




