٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ئەوقاف: ڕێگە نادەین ئەم کارە ئەنجام بدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە دروستکردنەوەی مزگەوتی گەورەی ناحیەی ڕزگاری لە سنووری قەزای کەلار پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی.

دەربارەی دروستکردنەوەی مزگەوتی گەورەی ناحیەی ڕزگاری لە سنووری قەزای کەلار، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، دەمانەوێت جەخت لەوەبکەینەوە و خەڵکی خۆشەویستی دەڤەرەکە دڵنیا بکەینەوە، کە بەھیچ جۆرێک ڕێگە نادەین ئەم کارە ئەنجام بدرێت و ھیچ بەشێکی زەوی مزگەوت بۆ کاری بازرگانی بەکار بھێندرێت.

د.پشتیوان سادق

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی

٢٣-١-٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار